وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک لەبارەی تۆماری بایۆمەتری بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە لە مۆڵەتی بێ موچەدان و بایۆمەتریان نەکردووە، لە زووترین کاتدا مامەڵەی بایۆمەتری بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکـات کە لـە ئێستـادا لە مۆڵـەتی بـێ موچەدان لە دامودەزگاکانی سـەر بە وەزارەت و تائێسـتا بایۆمەترییان نەکـردوە پێـویستە بە زوترین کات سەردانی شوێنی کارەکانیان بکەن و نوسـراویان بـۆ بکـرێت بـۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.

رۆژی سێشەممەی رابردو حکومەتی عیراق رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ دەرفەت بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دراوە کە پلەی وەزیفی ئەو فەرمانبەرانە دیاری بکات کە نیانە لەگەڵ ئەنجامدانی تۆماری بایۆمەتری بۆ ئەو کەسانەی لەو سیستمە تۆمارنەکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا