داوا دەکرێت سوودانی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داوایەكیان پێشكەش سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی بانگهێشتنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بكرێت، بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی كشانەوەی ڕەشنووسی یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی فیدراڵی لە پەرلەمان.

هادی سەلامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داواكارییەكی پێشكەش بە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت كردووە، بۆ میواندارییكردنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، میواندارییكردنی سەرۆكوەزیران بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی كشانەوەی ڕەشنووسی یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی فیدراڵییە لە پەرلەمان و نەناردنەوەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانە.

ڕوونیشی كردەوە، یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی فیدراڵی یەكێكە لەو یاسایە گرنگانەی كە خزمەت بە فەرمانبەران دەكات و چارەسەریی قەیرانی مووچە دەكات، بەتایبەتی ڕێكخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، هەروەها دەبێت حكومەت یاساكە بنێرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سەرۆكایەتی پەرلەمان وەڵامی داوای میوانداریكردنی سەرۆكی حكومەت نەداتەوە و پەسەند نەكات، دەچینە دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی تانە لە حكومەت تۆمار بكەین، سەبارەت بە پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان لە یاسای بودجە و نەناردنی یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی بۆ پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا