پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەسەردانەکەیدا بۆ سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال لە دەفتەری یاداشتەکاندا، یاداشتێکی نووسی و ئاماژەی بەوەکردووە، “هەلێکمان بۆ هەڵکەوت، کە لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو بۆ رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە بنێرین.
دەقی یاداشتەکە:
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە یاوەریی وەفدێکی باڵا لە وەزیرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتینە سلێمانی و هەلێکمان بۆ هەڵکەوت، کە لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە بکەین.
رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورەپیاوە لە پێش شۆڕش تاوەکو پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاریی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست، بگرین.
خودا رۆحی شاد و یاد و بیرەوەرییەکانی بۆ هەمیشە لەلای شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی دنیا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.