پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران.
قوباد تاڵەبانی لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ سلێمانی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە، سەردانی بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری سەرۆک مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە جەنابی سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە.
دەشڵێت، زۆر خۆشحاڵ بووم کە بە یاوەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە جەنابی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی بەڕێزیان بۆ کوردستان و سلێمانی.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا.
ئەوەش لەکاتێکدایە،ئەمڕۆ پێنج شەممە،12ی ئەیلوول،مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حزبی و حکوومی شارەکەوە پێشوازیی لێکرا.