پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێجنشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمێک دابەزی.
رۆژی پێنجشەممە 12-09-2024، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 149 هەزار و 600 دیناری عێراقی لە بۆرسەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەکرا.
بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.