لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزیکەی 2° دادەبەزێت و سبەیش کەشوهەوا جێگیردەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشی سبەی کەشناسی ئەوەی خستەڕوو، سبەی هەینی 13-09-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور.
پلەکانی گەرما لە رۆژی هەینیدا گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و بەجێگیری دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی هەینی بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر : 39°
سلێمانی :38°
دهۆک: 39°
کەرکوک : 41°
هەڵەبجە : 41°
گەرمیان : 43°
زاخۆ :40°
سۆران : 38°
حاجی ئۆمەران : 30°