پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی هاوسۆزی بۆ کۆچی دوایی نوسەر و تێکۆشەر، زاهیر شکور پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “کۆچی دوایی کاک زاهیر شوکر، رووناکبیر، تێکۆشەری ريزەکانی یەکێتی و بەڕێوەبەری ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی دیالۆگ لە کەرکوک، لە دڵەوە نیگەرانیكردین”.
کۆچی دوایی کاک زاهیر شوکر، رووناکبیر، تێکۆشەری ريزەکانی یەکێتی و بەڕێوەبەری ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی دیالۆگ لە کەرکوک، لە دڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكارە سەربەرزەكەی، نووسەران و رووناكبیرانی كەركوك دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان