دوو کاروانی تری سەربازیی و لۆجستی ھاوپەیمانان گەیشتنە شاری حەسەکە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو کاروانی تری سەربازیی و لۆجستی ھاوپەیمانان گەیشتنە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کاروانێکی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بارھەڵگرەوە گەیشتووەتە بنکەی سەربازیی تەل بەیدەر لە نزیک حەسەکە.

دەشڵێت، فڕۆکەیەکی دیکەی سەربازیش لە بنکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی شەدادی لە نزیک حەسەکە نیشتووەتەوە کە ھاوکاری سەربازیی و تەندروستی پێبووە.

بەپێی روانگەی سوری، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھێزی زیاتری سەربازییان گواستووەتەوە بۆ بنکە سەربازییەکانیان لە دێرەزور و حەسەکە، بەجۆرێک تا ئێستا گەیشتووەتە 20 کاروانی سەربازیی، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ ھەر ھێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئێران کە پێشتر ھەڕەشەی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا