پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی هەولێر، ڕایگەیاند، بۆ باشتر ئیدارەدان و بەڕێوەچوونی پرسە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لیژنەیەكی تایبەت بۆ ئەو بەمەبەستە پێك هێنرا و لە یەكەم كۆبوونەوەی خۆیدا، ئەو لیژنەیە 16 خاڵی وەك ڕێنمایی دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر، 16 خاڵی وەک ڕێنمایی بۆ مزگەوتەکان و قورئانخوێنەکان و هاووڵاتیان دەرکرد.
لە ڕێنماییەكاندا، پرسە هەر یەك ڕۆژە و بۆ هەر قورئانخوێنێك 75 هەزار دینار دیاری كراوە، كە دەبێت قورئانخوێن باجی ئەوقاف و كاروباری ئایینیشی هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، جەخت لە پابەندبوونی مامۆستایانی ئایینی و قورئانخوێنەكان و هاووڵاتییان بەو ڕێنماییانە دەکاتەوە، كە هەر مزگەوتێك لە هۆڵی پرسە و هەر قورئانخوێنێك پابەندی ئەو خاڵانە نەبێت، كە دیاری كراون، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی كارگێڕی و یاسایی دەكریتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر، دەڵێت: ڕێنماییەکان بەسەر تەواوی ئەو مزگەوتانەدا دابەش دەكرێت، كە پرسەی تێدا دەگێڕدرێ، هەروەها دەبێت ڕێنماییەكان لە شوێنێكی بەرچاوی مزگەوت هەڵبواسرێ، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بیبینن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە هاووڵاتییان دەتوانن سکاڵا و سەرنج و تێبینییەکانیان لەڕێی ئەوقافەکانەوە بگەیەننە لیژنەی ناوبراو، بۆ کاری پێویست و بۆ هەر لێپرسینەوەیەکی کارگێڕی و یاسایی، کە پێویست بکات.