بایرن بە ئاسانی بردییەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بایرن میونخی هەڵگری نازناوی پاڵەوانی جامی وڵاتی ئەڵمانیا ناسراو بە DFB پوكاڵ ڕووبەڕووی یانەیەكی نوێی ئاستی پلە پێنجەكان بۆوە كە ئەویش یانەی دیورن بوو.

هانز فلیك هەروەك پێشتر بڵاوی كرد بۆوە بە پێكهاتەیەكی تەواو جیاواز لە پێكهاتەی یەكەمی بایرن بەشداری كرد بە 7 یاریزانی نوێ‌ لە پێش هەموانیشەوە نۆبڵ و مۆتینگ هاوكات لەگەڵ ئامادە بوونی تۆماس مۆلەری ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتی ئەڵمانیا و یانەی باڤاری.

یارییەكە لە سەر یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە بایرن بەڕێوەچوو كە تیایدا گێمی یەكەم بە 2 گۆڵی مۆتینگ و مۆلەر بە كۆتا هات لە كاتێك دا گێمی دووەم بە گۆڵی سێیەم كە دووەم گۆڵی مۆتینگیش بوو بە كۆتا هات و بایرن بە ئاسانی و بە كەمترین خۆ هیلاك كردن توانی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بكات و پێكهاتەی یاریزانە نوێیەكانی یانەكەش ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.

ئەنجامی كۆتایی
بایرن 3 X دیورن 0

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا