سەرۆکی دەستەی دەستپاکی تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی دەدرێتەپاڵ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە تۆمەتی بەرتیل، دەسەڵاتی دادوەری عیراق سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بانگھێشت دەکات.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکانی حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە وەکالەت دەکاتەوە.

ناوەندیی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی داواکاری گشتی داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ کردووە، کە لێکۆڵینەوە لەو تۆمارە دەنگیەی حەنون بکات کە تاوانەکانی وەرگرتنی بەرتیل لەخۆدەگرێت.

ھەفتەی رابردوو میدیاکانی عیراق ھەواڵی دەستگیرکردنی حەیدەر حەنونیان بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بڵاوکردەوە، بەڵام دەستەی دەستپاکی سەرلەبەری ھەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، فەرمانەکە بە ھەڵە بڵاوکراوەتەوە.

حەیدەر حەنون رایگەیاند، ئەو تۆمارە دەنگییەی بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندی بە وەرگرتنی زەوییەوە ھەیە کە پێشتر لەلایەن مستەفا کازمیەوە دراوە بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی و وەزیرەکان، ئەوانیش لەو چوارچێوەیەدا سودمەندبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا