پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرێكی جێبەجێكار لە خانەنشینی پێشمەرگە دەڵێت، بە هاوكاری وەزارەتی دارایی كێشەی هاوتاكردنی خانەنشینی سەربازی بەرەو چارەسەر دەڕوات و لەمانگی حەوتەوە هاوتاكردنەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت.
هادی ئەكرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە خانەنشینی پێشمەرگە، رایگەیاند، دوای ئەوەی دەركەوت موچەی پلە باڵاكانی خانەنشینانی سەربازی لەبری ئەوەی زیاد بكات، موچەكەیان كەم دەبێتەوە، موچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی سەربازی هاوتا نەكرا، لەبەر ئەوەی دەرماڵەكانی مەترسی، هاوسەرگیری و بڕوانامەكەیان لەگەڵ خانەنشینی سەربازی عێراقی جیاوازی هەیە لە ئێستاشدا لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ ئەو حاڵەتە.
وتیشی: ئەو كەسانەی موچەی خانەنشینی سەربازییەكەیان لە خوار (500) هەزارەوەیە سودمەند دەبن كە ژمارەكەیان زۆرە، هەروەها ئەو خانەنشینانەشی موچەكەیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە، بڕی (100) هەزار دینار دەخرێتە سەر موچەكەیان.