حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی مووچە بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ تەواوکاریی موچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت، کە خەرجکردنی راگیرابوو بۆ ئەوەی موچەی مانگی ئاب دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتەکان کار دەکەن تاوەکو لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی وەزیفيیان رەوانەی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ بکرێت و لە بەرانبەردا حکومەتی فیدڕاڵ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکرا، ئامادەکاریی پێویست بکرێت بۆ موچەی مانگی ئەیلول، ھاوتای موچەی ناوچەکانی تری عیراق بکرێت.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی ئابووری ھەرێمی راسپارد، بۆ پەسەندکردنی راسپاردەکانی کۆبوونەوەی ھاوبەشیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاریی فیدڕاڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا