سەرۆککۆمارى ئێران لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەپاش سەردانەکەی بۆ عێراق،مەسعود پزیشکیان ،سەرۆک کۆماری ئێران بڕیارە بێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆبێتەوە.

سبەینێ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانییەوە سەردانى سلێمانى دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە دەباشان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوول،لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عیراق، مەسعود پزیشکیان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەین و ئامانجمانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتر بکەین.

جگە لە سەردانی هەولێر و سلێمانی سەرۆککۆماری ئێران بڕیارە سەردانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا و بەسڕە و چەند شارێکی دیکەی عیراق بکات، هاوکات بڕیاریشە چاوی بە بازرگانانی ئێرانی لە عیراق بکەوێت، ئەمەش لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا