پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر هەیە تەمەنی خانەنشینی لە عێراق هاوتای هەرێمی کوردستان بکرێت.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ئاشکرایکرد، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق وەک مووچەکانیان هاوتا بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە کە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق بە 60 ساڵی خانەنشین بن.
ئاماژەی بەوەکرد،پێشتر لە عێراق تەمەنی خانەنشینی 63 ساڵ بوو، بەڵام دواتر کەمکرایەوە بۆ 60 ساڵ و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت بکرێتەوە بە 63 ساڵ و لە پەرلەمان کاری لەسەر دەکرێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە خانەنشینانی عێراق هاوتای هەرێمی کوردستان بکرێت و ببێتەوە بە 63 ساڵ.
جەختیشیکردەوە کە هیچ خانەنشینێک ئەگەر بڕوانامەشی نەبێت و تەمەنی خانەنشینی تەواونەکردبێت، مووچەکەی لە 600 هەزار کەمتر نابێت.