مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند،سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەین و هەوڵی باشترکردنی پەریوەندییەکانمان دەدەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوول 2024 مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران و وەفدێکی هاوڕێی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و باڵیۆزی ئێران لە عیراق پێشوازی لێکرا.

لە یەکەم کۆبوونەوەیدا مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند،ئێران دراوسێیه‌كی گرنگی عیراقه‌ و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی هه‌یه‌ بۆ پشتیوانیكردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌، عیراقیش به‌ ته‌واوی و به‌هێزییه‌وه‌ پاڵپشتی هاریكاریه‌كی هاوبه‌ش ده‌كات له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕ‌ه‌وی و چه‌سپاندنی ئاسایشی سنوره‌كان و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان به‌ گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌پێویستی كاراكردنی بڕ‌گه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ و یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عیراق، مەسعود پزیشکیان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەین و ئامانجمانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتر بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا