ئەو ئافرەتە دەستگیرکرا کە پارە و ئاڵتوونی لە ماڵێک دزیبوو؛ لە چەند بنکەیەک فەرمانی گرتنی هەبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لەماڵێک کردووەو چەند فەرمانێکی گرتنی هەیە لەچەند بنکەیەک.

ئەمڕۆ چوارشەممە ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێکدا.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (چ، ل) بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.

May be an image of 1 person and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا