پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی راگەیاند کە لە نێوان عێراق و ئێران واژۆ کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کران بریتین لە:
1- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری هاریکاری راهێنان.
2- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری لاوان و وەرزشی عێراقی و ئێرانی.
3- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی کولتووری و هونەری و شوێنەواری عێراقی و ئێرانی.
4- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لەبواری پەروەردەدا.
5- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری میدیایی عێراق و ئێران.
6- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری پەیوەندییەکاندا.
7- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پێشخستنی گروپە گەشتیارییە ئاینیەکان.
8- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراق و ئێران.
9- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری کشتوکاڵی عێراق و ئێران و سامانە سروشتییەکان.
10- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری خزمەتگوزاری پۆستەدا.
11- یاداشتێی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی.
12- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لەبواری راهێنانی پیشەیی و تەکنیکی.
13- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری پەرەپێدانی هێزی کاری لێهاتوویی عێراق و ئێرانی.
14- یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاری لە بواری چالاکی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئێران.