دەرچووانی سێ یەکەمەکانی زانکۆکان لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشێک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی سێپتەمبەر، گردبوونەوەی بەشێک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەو دەرچووانە باسیان لەوەکرد ” هەموو داواکاریی ئێمە دامەزراندنە و داوای مافی خۆمان دەکەین. بۆ حکومەتی هەرێم زۆر نییە 12 هەزار دەرچوو دابمەزرێنێت، لەکاتێکدا لە لیستەکانی مووچە چەندین ناوی وەهیمیان زیادکردووە”.

باسیان لەوەشکرد، لە کەرتی تایبەتیش شوێنیان نابێتەوە چونکە پێیان دەوتێرێت ئێوە حکومەت بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە و کاریان پێنادەن. هەروەهاا داواش لە حکومەتی هەرێم دەکەن بە مامۆستای وانەبێژ و گرێبەست شوێنیان پڕنەکرێتەوە.

گردبوونەوی ئەو دەرچووانە لەکاتێکدایە، مانگی 4ـی ئەمساڵ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ئەو دەرچووانەی لە ساڵی 2018ـەوە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان هێناوە، راستەوخۆ دابمەزرێن و تۆماری بایۆمەتریان بۆ ئەنجامدرا. بەڵام بە وتەی خۆیان، بڕیارەکە تا ئێستا جێبەجێنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا