23 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رووداوەکانی 11 سێپتەمبەر لە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 23 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یەکێک لە خوێناویترین و پڕکارەساتبارترین رووداو لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، رەنگە هیچ رۆژێک هێندەی ئەو بەروارە لەبیرەوەرییەکانی تاکی ئەمریکییدا بە ئازارتر نەبێت. دیمەنی سوتانی دوو لە گەورەترین و پڕبایەخترین تاوەرەکانی ئەمریکا و راگەیاندنی جەنگێکی 23 ساڵەی نێوان هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرجەم گرووپ و تاقمە تیرۆرستییەکانی هاوشێوەی ئەلقاعیدە و بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان. کە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ئەو جەنگە بەردەوامی هەیە، کە بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراون و بریندار بوون و بە ملیۆنانی دیکەش ئاوارە بوون.

لە 11ی سێپتەمبەری2001، تیرۆریستانی گرووپی توندڕەوی ئەلقاعیدە- کە ئوسامە بن لادن دامەزرێنەری بوو- چوار فڕۆکەی نەفەر هەڵگری بازرگانیی پڕ لە سووتەمەنیان رفاند و لە هێرشە خۆکوژییەکانی ئەمریکا بەکاریانهێنا. دوو لەو فڕۆکانە بەرەو ئاراستەی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک بەڕێکەوتن.

لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەردوو تاوەرە دووانەکە رووخاون و بوونە داروپەردوو و بەشێکی گەورەی بەشی باشووری مانهاتنیان کاول کرد. فڕۆکەی سێیەم بەر پەنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەڕێکەوت. کە تەنها چەند کیلۆمەترێکی کەم لە واشنتۆن دی سیی پایتەختەوە دوورە. فڕۆکەی چوارەم لەلایەن سەرنشینەکان و تیمی فڕۆکەی چوارەم بەرپەرچیان دایەوە و فڕۆکەکە لە کێڵگەیەکی نزیک شانکسڤیل لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.

لە هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ی سێپتەمبەردا نزیکەی سێ هەزار کەس کوژران کە لەنێویاندا 19 تیرۆریستی قاعیدەشیان تێدابوو. رووداوەکە شۆکێکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و سات بە ساتی رووداوەک لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە بۆ جیهان دەگوازرایەوە و ترس بەشێکی زۆری جیهانی داگیرکردبوو. ئیدارەی سەرۆک جۆرج بوش و بە بە راگەیاندنی “جەنگی دژی تیرۆر” وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بەرەیەکی فراوانی هاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی خۆی پێک هێنا، و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئەمریکا درووستکرد و دواتریش داگیرکردنی ئەفغانستانی بەدوادا هات کە مۆڵگەی سەرەکی تیرۆرستانی ئەلقاعیدە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا