پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە دیبەیتی لەگەڵ کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان پشتڕاستیکردەوە، “لە ئەگەری بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەلایەن هاریس-ەوە، ئەمریکا کۆتایی دێت و وەک ڤەنزوێلای لێدێت”.
ترەمپ و هاریس رۆژی چوارشەممە یەکەمین دیبەیتی سەرۆکایەتیی نێوانیان ئەنجامدا کە ماوەکەی یەک کاتژمێر و 30 خولەک بوو. بەگوێرەی داتاکان، ترەمپ %54ـی کاتەکە قسەیکرد و هاریس تەنها %46ـی کاتەکە توانی قسەبکات، بەڵام راپرسییەکان دەریدەخەن کە ”قسەکانی هاریس کاریگەرتر بوون”.
یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی دیبەیتەکە دەربارەی سیستمی باج بوو لە ئەمریکا، کامالا هاریس، ئیدارەی پێشووی ترەمپی تۆمەتبارکرد بە درووستکردنی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی کرێی ژیانکردن لە ئەمریکا. لەبەرامبەردا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، “هاریس هیچ سیاسەت و تێڕوانینێکی نییە بۆ چارەسەکردنی قەیرانی هەڵاوسان، ئەوەی هەیەتی کۆپیکردنی سیاسەتی بایدن-ە”.
ترەمپ هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر کامالا هاریس ببێتە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، ئەوا “ئەمریکا کۆتایی دێت و ئابوورییەکەی وەک ڤەنزوێلای لێدێت”.