لە بازگەی دێگەڵە رێگریی لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کرا بچنە شاری هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێگریی لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێم کرا بچنە ناو شاری هەولێر و داواکاریی دامەزراندنیان بگەیەننە ئەنجوومەنی وەزیران.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، بەشێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی، رانیە، کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەمەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان بۆ دامەزراندنیان، بەڕێکەوتن بەرەو شاری هەولێر، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە رێگریان لێکرا بچنە ناو شاری هەولێر و داوکارییەکەیان بگەیەننە ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەو خوێندکارانە دەرچووی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵانی 2018 بۆ 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێشتر لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاری دامەزراندنی دابوون، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە و رێکارەکانی دامەزراندنیان وەک خۆی بەڕێوەناچێت.

ئەمڕۆش بەمەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان ویستوویانە بچنە بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیران کە هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە و تاوتوێکردنی پرسی مووچە، شانبەشانی دەرچووانی سێ یەکەمەکانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم داواکارییەکانیان راستەوخۆ بگەیەننە حکومەت هەرێم، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە رێگرییان لێکرا بچنە ناو شاری هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا