عێراق لەبارەی مووچەوە دوایین وادە بۆ هەرێم دیاریدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیاریاندا بە خەرجکردنی بڕە پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەوانەی بایۆمەترییان نییە، دەشڵێت “2024 دوایین وادەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتی لیستەكانی مووچە”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کۆتایی ساڵی 2024 دوایین وادەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دروستبووە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بەدروستکردنی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەرانی خۆی.

وتیشی، بڕیاریاندا بە خەرجکردنی بڕە پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی بایۆمەترییان نییە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزای وڵاتەكەی لەسەر هاوڵاتییانی توركیا جەختی لەوەكردووەتەوە، عێراق ڤیزای لەسەر دوو تەمەن بۆ هاوڵاتییانی تورکیا هەڵگرت، ئەوانیش خوار تەمەن 15 ساڵ و سەروو 50 ساڵ ڤیزایان لەسەر هەڵدەگیرێت کاتێک دێنە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا