سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەولێرو سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عیراق و ھەرێمی کوردستان بکات، سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەڵێت، پزیشکیان سێ رۆژ دەمێنێتەوە و سەردانی سلێمانی و ھەولێریش دەکات.

مەسعود پزیشکیان سەعات 8:00ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە دەگاتە بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە پێشوازی لێدەکرێت، دواتریش سەردانی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق دەکات و لەلایەن د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراقەوە پێشوازی لێدەکرێت و کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی زانییارییەکان، ھەردوو وەفدی باڵای عیراق و ئێران لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و چەندین پرسی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسی تاوتوێ دەکرێن، دواتریش لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت و چەندین بەرپرسی دیکە کۆدەبێتەوە و پاشان سەردانی کەربەلا و نەجەف دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پزیشکیان سێ رۆژ لە عیراق دەمێنێتەوە و سەردانی سلێمانی و ھەولێریش دەکات.

لای خۆیەوە، نازم عومەر نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران رایگەیاند، پزیشکیان لە سەردانەکەیدا لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق کۆدەبێتەوە و چەند بەڵگەنامەیەکی ھاوکاری لە نێوان ھەردوو وڵات ئیمزا دەکرێن.

سەردانی پزیشکیان بۆ عیراق درێژترین سەردانی سەرۆکێکی ئێرانە بۆ عیراق کە ماوەی سێ رۆژ دەمێنێتەوە. دوایین سەردانی لەو شێوەیە لە 11_3_2019 ئەنجامدرا کاتێک حەسەن روحانی سەرۆکی ئەوکاتی ئێران سەردانی بەغداد و نەجەف و کەربەلای کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا