پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەھۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوتەوە پێدەچێت عیراق لە ساڵی داھاتوودا دووچاری قەیرانی دارایی ببێتەوە.
مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عیراق دووەم ووڵاتی بەرھەمھێنەری نەوتە لە رێکخراوی ئۆپیکدا و 90٪ی داھاتی دوڵەت لەسەر نەوتە.
دەشڵێت، بودجەی عیراق لە 2024 دا 211 ترلیۆن دینارە و 64 ترلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە و نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار جێگیرکراوە و لە حاڵەتی بەردەوام بوونی دابەزینی نرخی نەوت عیراق دووچاری قەیرانی دارایی دەبێتەوە لە ساڵی داھاتوودا.
ھاوکات، خەلیل غازی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، موچەی فەرمانبەران بۆ مانگێک دەگاتە ھەشت ترلیۆن دینار و ناجێگیری نرخی نەوت کاریگەری لەسەر بودجە دەبێت.