پۆڵه‌تیك پرێس:
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌نوسینێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پارتی یه‌كه‌م لایه‌ن بوو كه پێشێلكاریی له یاسای چاكسازیی ئه‌نجامدا”.
دابان محه‌مه‌د له‌و نوسینه‌یدا كه له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت “هێشتا یاساى چاکسازى دەرنەچوبو، پارتى هەڵایەکى گەورەى ڕاگەیاندنى دروستکرد، بەوەى ڕێگری و بەربەست ھەیە لە بەردەم چاکسازى، یەکەم ڕێگرى چاکسازى لاى خودى پارتیەوە بو، کاتێک نوسراوى فەرمى کرا بۆ وەرگرتنەوەى قەرزەکانى حکومەت، خاوەنى کۆمپانیاى کۆڕەک کە هەم ئامۆزا و هەم خەزورى سەرۆکى حکومەتە و 200 ملیۆن دۆلار قەرزارە، پابەند نەبو بە گێرانەوەى قەرزەکانى بەو شێوەیەى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایى بۆیان دیارى کردوە، خاوبونەوە لە وەرگرتنەوەى قەرزى سەرمایەداران ڕویدا، کە موچەى یەک مانگى فەرمانبەرانە بە بێ لێبڕینەوە”.
ده‌شڵێت “ئاماژە کردن بە شەڕى ناوخۆ، دەستەواژەى سەرۆکى حکومەتە، لە کۆبونەوەى 5ى مانگ لە پەرلەمانى کوردستان بەکاریهێنا، بۆ تەئکیدکردنەوە لەو دۆخەش ڕ‌وى کردە جێگرەکەى قوباد تاڵەبانى کە دواتر بۆ پەرلەمانتارانى ڕون بکاتەوە، بەکارهێنانى شەڕى ناوخۆ بیانویەکى لاوازە، پاساوە بۆ شکستى ئەم کابینەیە لە کۆکردنەوەى پارە و داهات بە ڕێک و پێکى، شەرعیەتدانە بەو گەندەڵى و دزییەى بەڕۆژى ڕوناک دەکرێت”.
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و نوسینه‌دا دابان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌كردووه، “یەکێک لە سیفەتە هەرە خراپەکانى ئەم کابینەیە، شان خاڵیکردنەوەیە لە بەرپرسیارێتى”.
ئه‌و قسانه‌ی دابان محه‌مه‌د له‌كاتێكدایه، تا ئێستا كابینه‌ی نۆ وه‌ك بڕیاریدابوو نه‌یتوانیوه قه‌رزی سه‌رمایه‌داره‌كان وه‌رگرێته‌وه، كه له‌ساڵانی ڕابردوودا داویه‌تیه وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داره‌كان و بڕه‌كه‌ی زیاتره له 800 ملیار دینار.