پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان جەختی لێکرایەوە.
لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە بە بیرکردنەوەیەکی نیشتمانییانە و لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی دۆخەکە هەنگاودەنێین، ئامانجیشمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە کە تێیدا هاوڵاتییان مافەکانیان پارێزراوبێت، ئەمەش خواستی هەموولایەکە و پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت.
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی، تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بن و مافی هەموولایەک پارێزراوبێت.