حکومەت وەڵامی داوایەکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ناداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نزیکەی 6 مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوێک ناداتەوە بۆ خەرجکردنی مینحەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، لە کۆنگرەیەکیشدا کەسوکارەکانیان رایانگەیاند: “تا داواکاریەکەمان جێبەجێ نەکرێت هەولێر جێناهێڵین”.

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، رۆژی سێشەممە 10ی 9ی 2024، لە هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و رایانگەیاند: “داوای خەرجکردنی مینحەکانمان دەکەین و نزیکەی هەشت جارە دێینە هەولێر، بەڵام مینحەکانمان بۆ نەبەستراوە”.

ئاماژەیان بەوەشدا: “رۆژی 22ـی 3ـی 2024 وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە بەمەبەستی بەستنی مینحەی زیاتر لە 25 هەزار کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانی سیاسی”، “بەڵام دواتر ئەنجومەنی وەزیران رۆژی 22ـی 8ـی 2024 نووسراوەکەی بە بیانووی نەبوونی پارە جێبەجێ نەکردووە گەڕاندوویەتیەوە بۆ وەزارەتی دارایی”.

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی باسیان لەوەشکرد، نزیکەی هەشت جارە دێینە هەولێر بە مەبەستی جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان و خەرجکردنی مینحەکانمان، تا داواکاریەکەشمان جێبەجێ نەکرێت هەولێر جێناهێڵین.

کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە عیراق بەپێی یاسا بۆ ماوەی 25 ساڵ مینحە وەردەگرن، بەڵام لە هەرێم ماوەی 10 ساڵ مینحە وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا