پۆڵەتیک پرێس زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەیەکی دیکە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی ناردنی مووچەیەکی دیکە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم.

دارا سێکانیاینی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەست پێکی گەورەبوو بەوەی هەردوو حکومەت پابەند بکات لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، چەندین جار لەبارەی پرسی مووچە وەفدی بەغدا سەردانی هەرێمیان کردووە و لە کۆتا سەردانیشیاندا لەچەند ڕۆژی ڕابردوو وەفدەکە لەئاستێکی باڵادایەو لەسەر چەندین پرسی گرنگ ڕێککەوتون،هیوادارین ئەم ڕێککەوتنانە تەنها هی سەر کاغەز نەبن و بە کرداری کۆتایی بەم کێشەیە بهێنرێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد،باس لەوە دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەسازی دەکات تا مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران بۆ بەغدا بنێرێت تا لەبەرامبەردا شایستە داراییەکانی فەرمانبەران ڕەوانە بکات.

باسی لەوەشکرد، لەبارەی مەسەلەی گومرک و داهاتی ناوخۆ و و چەندین پرسی دیکە ڕێکەوتن کراوە و هیوادارین لەبارەی شایستە داراییەکان هەردوو حکومەت پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕالی عێراق بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا