کەمپی مەخموور لە رێگای درۆنەوە بۆردوومان کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمپی پەنابەرانی مەخموور بۆردوومان کرا و بریندار هەیە.

ئیوارەی رۆژی سێشەممە کەمپی مەخمور لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا و بەھۆیەوە دوو ژن برینداربوون.

غازی مەخموری کەسایەتی دیاری مەخمور رایگەیاند، بۆردومانەکە لەڕێگەی درۆن ئەنجامدراوە و خانویەک کراوەتە ئامانج و دوو ژنی بەساڵاچوو بەسوکی برینداربوون.

پێشتر چەندین جار کەمپی مەخمور لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوە و بەھۆیەوە چەند پەنابەرێک گیانیانلەدەستداوە و بریندار بوون.

کەمپی مەخموور تایبەتە بە هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور دروستکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا