پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ وەفدێکی باڵێوزخانەی ئەمریکا لە عیراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکان و ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستور کرد.
رۆژی سێ شەممە فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، لە ئۆفیسی سەرەکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە ھەولێر، لەگەڵ وەفدێکی باڵێوزخانەی ئەمریکا لە عیراق و کونسوڵخانەی ئەمریکا ھەولێر کۆبووەوە.
وەفدەکە پێک ھاتبوو لە کریس تۆریس و زۆھەیب رەشید، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکان و ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستور گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کارەکانی پارێزگاری نوێى کەرکوک و ھەوڵەکانی پارێزگار بۆ بەشداری ھەموو لایەنەکان لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک دا، ھەردوو لا تەئکیدیان لە دیداری بەردەوام و کاری ھاوبەش کرد، بە ئامانجی چارەسەر بوونی کێشەکانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی کێشەی زەوی و زاری جووتیاران.