پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، کۆمپانیای پیرل پترۆلیۆم رێکارەکانی دژی کۆمپانیای ئینەرفلێکس دەستپێکردووە، کە بەڵێندەری ئەندازیاری پڕۆژەی زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی غازە لە کێڵگەی کۆرمۆر .
بەپێی راگەیەندراوەکەی دانەغاز، ئەو رێکارە لە رۆژی نۆی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەسەر بنەمای ئەوە کۆمپانیای پیرل پترۆلیۆم رێکارەکانی دەستپێکردووە، بۆ گەڕانەوەی تێچوو و داواکارییەکان کە بەھۆی سستی کارکردنی کۆمپانیای ئینەرفلێکسەوە روویداوە.
کۆمپانیای پیرل پترۆلیۆم لە مانگی ئابی رابردوودا رایگەیاند کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کۆتایی پێدەھێنێت، بەھۆی سیستی کارەکانی کە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەو کارانەی رێککەوتنیان لەسەر کردووە.
کۆمپانیای پیرل پترۆلیۆم پابەندی خۆشی دەربڕیوە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە بە سەرکەوتوویی و پاراستنی بەرژەوەندی لایەنەکان و بەرژەوەندی گەلی کوردستان.