پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەندروستی دهۆك رایگەیاند، سێ حاڵەتی تووشبون بە تای خوێنبەربوون لە بەردەڕەش تۆماركراوە.
تەندروستی دهۆك لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دوای ئەوەی سێ هاووڵاتی خەڵكی بەردەڕەش پشكنینیان بۆ كرا و لە بەغداد ئەنجامی پشكنیینەكان گەڕێنرانەوە، دەكەوت ئەو هاووڵاتییانە توشی تای خوێنبەربوون بوون.
راشیگەیاندوە، لە ئێستادا ئەو هاووڵاتییانە تەندروستییان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
هەروەها لە مانگی ئایاری رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك بڵاویكردەوە، دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە قەزای ئاكرێ تۆماركراون و یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.
لەم ساڵدا لە دهۆک ئەمە دەبێتە پێنجەمین حاڵەتی توشبوون و تا ئێستا بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیان لەدەست دان نەبووە