پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دهكات كه بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردهوه، ئەو شاندەی وەزارەتی نەوت کە لەچەند شارەزایەک پێکدێن بەیاوەری وەزیری نەوت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ههرێم کۆدەبنەوەو گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی گرێبەست و هەناردەی نەوتی هەرێمەوە دەکەن.
باسی لەوەش کردووه، پێشبینی دەکەن ئەم سەردانە ببێتە هۆکاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، چونکە وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەشێوەی قاچاغ رابگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش راپۆرتی لیژنەی وەزارەتی نەوت و چاودێری وەزارەتەکە لەبارەی ژمارەی تەنکەر و هەناردەی نەوتەوە بۆ حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دهڵێت، سورن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیەیی نەوت و بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەرایەتی کۆمپانیایی سۆمۆ راپۆرتی خەرجی و داهات و میکانیزمی هەناردەی نەوتی هەرێم رادەستی وەزیری نەوت و حکومەتی ههرێم دەکات.
راشیگهیاندووه، بەگوێرەی رێنماییەکانی ئۆپیک پڵەسو بڕیارەکەی دادگای پاریس، ئەگەر حکومەتی هەرێم درێژە بەفرۆشتنی نەوت بدات، ئەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
رۆژی 25ی 3ی 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانو کەرکوک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، دادگاكه بڕیاری لەبەرژەوەندیی عێراق داو لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.