پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زانكۆی سلێمانی بە ئەلكترۆنكردنی سیستمی بەڕێوەبردنی بەشەناوخۆییەكانی راگەیاند، كە تێچوو پڕۆژەكە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دابینكراوە.
توانا سەعید بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای زانیاری لەزانكۆی سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاند،تێچووی پڕۆژەكە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دابینكراوە، كە سوودی زۆر بەخوێندكارانی زانكۆكەمان دەگەیەنێت و رۆتین كەمدەكاتەوەو ئامادەكاریی تەواو دەكات بۆ بەڕێوەبەبردنی بەشە ناوخۆییەكان بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلكترۆنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆكی یەكێتی وەك چۆن لەڕابردوودا هاوكاری خوێندكاران بووەو لەسەر ئەركی ئەو سەرجەم بەشە ناوخۆییەكانی نۆژەنكردنەوە، لەئێستاشدا بەگرتنەئەستۆی دارایی پڕۆژەكان پشتیوانی خوێندكارانەو ئەم پڕۆژەیەش بەشێكە لەخزمەتەكانی سەرۆك بافڵ بەخوێندكاران.
سیستمەكە كارئاسانی بۆ خوێندكاران دەكات كە لەهەر شوێنێك بن، بەشە ناوخۆییەكەی دیاریی بكات و بەبێ هاتنی بۆ زانكۆ بتوانێت بەشەكەی دیاریی بكات، هاوكات هەر لەسەر ئەركی سەرۆكی یەكێتی چەندین پڕۆژەی دیكە لەناو بەشە ناوخۆییەكان و لەناو كۆلێجەكانی پزیشكی و پزیشكی ددان و دەرمانسازی بەئەنجام گەیشتوون.