راسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر راسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق دەدات کە دوو رۆژ بەرلەئێستا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق ژمارەیەک راسپاردە پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات و لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە تاوتوێ دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.

رۆژی یەکشەممە، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک وەزیری عێراق لەنێویاندا، وەزیری دارایی، وەزیری دەرەوە، وەزیری ژینگە، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و چەند وەزیرێکی دیکە، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کرد بەمەبەستی “چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا