پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، پێنج بڕیاری سزای تووند بۆ بەڕێوەبەری بانکێکی حکومی دەرچووە، دوای ئەوەی ساغ بووەتەوە بە ناوی کەسانێک پارەی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل لە بانک راكێشاوە، بەبێ ئەوەی ئەو کەسانە ئاگادار بن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، فاتیمە رەشید جاسم شەبیب قەرەغولی، بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەشنونای بانکی رەشید لە پارێزگای دیالە بە تۆمەتی زیانگەیاندنی ئەنقەست بە دارایی گشتی، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە.
ئەو کەسە کە لە کاتی دادگاییکردن لە دادگا ئامادە نەبووە، بە پشتبەستن بە مادەکانی 47، 48 و 49ـی یاسای سزادانی عێراقی سزا دراوە.