سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕێگریكردن له‌ چه‌قۆكێشان رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاوانه‌كان له‌ به‌ریتانیا زۆربه‌یان به‌ چه‌قۆ ده‌كرێن و چه‌قۆكێشی له‌م وڵاته‌ بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی باو؛ هاوكات له‌ به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕێگریكردن له‌ چه‌قۆكێشان له‌ وڵاته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

رۆژی دووشه‌ممه‌، 9ی ئه‌یلوولی 2024، کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕێگریكردن له‌ چه‌قۆكێشانی له‌ وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

ئیدریس ئێلبا، ئەکتەر و چالاکوانی دژە تاوانی چەقۆ له‌ ته‌ك ستارمەر وه‌ستابوو، كاتێك هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا له‌ وته‌یه‌كدا تاوانی چه‌قۆكێشی به‌ “قەیرانی نیشتمانی” ناوبرد و ڕایگه‌یاند، حکوومەت هەوڵدەدات یاساکانی پەیوەست بە فرۆشتنی چەقۆ بە شێوەی ئۆنلاین و بەدەستهێنانی لەلایەن گەنجانەوە توندتر بکاتەوە.

ستارمەر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵبدرێت دەست به‌ ژیانی ئەو گەنجانەوه‌ بگیرێت کە ڕەنگە لە ڕێڕەوی خۆیان لا بده‌ن و هەوڵ بدەن كۆمه‌ڵگه‌ بشێوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا