بەغداد مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەنێرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان  رایگەیاندوە، حکومەتى عێراق بۆ مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت تریلیۆنێک و 181 ملیار دینارى ناردووە.

وتیشی، لە كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی بۆ رەوانەبكرێت كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە دەنێرن.

بەپێی راپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2024، عێراق زیاتر لە 73 تریلیۆن دینار خەرجی و 77 تریلیۆن داهاتی هەبووە. هەروەها 6 تریلیۆن و 570 ملیار دیناریشی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

لەو ماوەیەدا زیاتر لە 48 تریلیۆن دیناری عێراق بۆ مووچەی مووچەخۆران بووە، 89 ی داهاتەکانیشی لەنەوتەوە بەدەستهاتووە.

زیاتر لە  6.5 ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا