پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ھەڵبژاردن و دەیانەوێت ڕێڕەوی حکومڕانی راستبکەنەوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە ھۆڵی شەھید لە مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی ،رەفعەت عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا، ئێستا یەکێتی لەوپەری بەھێزیدایە و خاوەنی ئیرادە و ھەڵوێستە گرنگەکانییەتی لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان.
جەختیلەوەشکردەوە، یەکێتی ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ھەڵبژاردن و ئامانجیەتی سەرکەوتنی گەورە لە ھەڵبژاردندا بەدەستبھێنێت، کە ئەویش راستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانیە لە کوردستان، چونکە ھاوڵاتییان نیگەرانن لە حکومڕانییەکە و حکومەتی ئێستا بووەتە حکومەتێکی قۆرغکار و خۆسەپێن.
هاوکات،هەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرکەوت زەکی ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی بە سیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە کاردەکات بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان.