دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دوشەممە 9ی9ی 2024، پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان، بەڕێوەچوو.

بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە؛ جەلال مصطفى محمد (لیوا جەلال) بە سەرۆک، جعفر عثمان خەیات بە جێگرى سەرۆک و عطا محمود محمد (عەتا هەوڵویی) بە سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.

بەپێى دەستورى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان جڤاتى گشتى جڤاتێکى راوێژکارییە و دەستەى سەرۆکایەتییەکەى لە سێ ئەندام پێکدێت (سەرۆک، جێگر، سکرتێر)، سەرۆکى جڤاتى گشتى پاش هەڵبژاردنى راستەوخۆ دەبێتە ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا