لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە، 9 ی ئەیلوولی 2024، عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، لە گوندی کڵاوسوران لە رێگەی نێوان کۆیە – رانیە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەش بە سەختیی بریندار بووە”.

وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە وتی: “سەگێک هاتووەتە سەر رێگە، شۆفێرەکە ویستوویەتی خۆی لێ لابدات بۆ ئەوەی لێینەدات؛ بەڵام کۆنتڕۆڵی لەدەست دەرچووە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە”.

دوای رووداوەکە تەرمی شۆفێرەکە براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی، بریندارەکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا