پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عیراق و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کورستان و وڵاتی ئازەربایجان.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ( 9ى ئەیلولی 2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و ئازەربایجان کرا و هەردوولا هیوایان خواست کاری هاوبەش بکرێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئازەربایجان لە بوارە جیاوازەکاندا، بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
لەم چوارچێوەیەدا باڵیۆزی ئازەربایجان باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا نووسینگەیەکی کلتوری و هونەری لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی پرۆگرامی خزمەت و پڕۆژەی گەشتوکاڵدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاردەبێت لە دروستکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.