قوباد تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆفسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەمە لە ھەولێر بە ئامادەبوونی ستێڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باس لە ھەڵبژاردنەکانی خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پرۆسەی ھەڵبژاردن دەبێت بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و سەرکەوتووبێت لە بەدیھێنانی خواست و ئیرادەی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.

ھەردوولاش ھاوڕابوون کە دەبێت گروپی چاودێری نێودەوڵەتی لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆکرا لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرا لە عێراق، بەوپێیەی ھێشتا تیرۆر ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا. لەمبارەیەوە، قوباد تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە ھاتنی وەفدەکەی حکومەتی فیدراڵ کرد بۆ ھەرێمی کوردستان و رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان و لەناویشیاندا کێشەکانی پەیوەندیدار بە موچە و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا