پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا داوا لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات، دەستلەکاربکێشێتەوە.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، وردەكاری بەڕێوەچونی كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی زانیوە، كە ڕۆژی (26) ئابی ڕابردوو بەڕێوەچوە، لەكۆبونەوەكەدا كۆنوسی لێكۆڵینەوەی یاسایی، لەبارەی تۆڕە سیخوڕییەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق خراوەتەڕوو، كە بەپێشنیازێكی قورسی نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بۆ محەمەد شیاع سودانی كۆتاییهاتوە، بەوەی دەستلەكاربكێشێتەوە، لەبەرامبەر ئەوەی حكومەتەكەی ناچار بەدەستلەكاركێشانەوە نەكرێت.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەكۆبونەوەكەدا، گوێیان لەتۆماری دەنگی چەند كەسێك گرتوە، قسەیان لەبارەی كارو ئاڕاستەكردنیان كردوە لەلایەن باڵاترین لایەنی حكومییەوە، بۆ چاودێریكردنی سیاسیو بەرپرسە عێراقییەكان.
مالیكی لەكۆبونەوەكەدا، مەرجی نیمچە مەحاڵی بۆ سودانی داناوە، لەبارەی دەستلەكارنەكێشانەوەی حكومەتەكەی بەهۆی ئەو ئابڕوبەرییەوە، لەبەرامبەردا سودانی ڕەتیكردوەتەوە بچێتە ژێر فشارەكانو ڕایگەیاندوە، هێزی تەواوی هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەوەی ناوی ناوە جەنگی قۆڵبادان.
سودانی دوێنێ لەوتارێكی تەلەفزیۆنیدا، دەستكەوتەكانی حكومەتەكەی بەبیرهێنایهوه لەبوارەكانی گەشەپێدانو بەدەرفەتێكی وەسفكرد بۆ گێڕانەوەی متمانەی عێراقییەکان