سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونەوە و سەبارەت بەپرسی ئابووری وڵات و پرۆژە ستراتیژییەكانی حكومەت گفتووگۆیانكرد.
شەوی رابردوو لەبەغدا د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێك لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا دواین پێشهاتە سیاسیەكانی وڵاتیان تاوتوێ كردووە، هەروەها دۆخی ئابووری وڵات و پرۆژەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان بەشێكی گفتووگۆكانیان بووە.

لە كۆبونەوەكەی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندا، تەئكید لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كراوەتەوە لە پێناو خزمەتكردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا