پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات، کرێی ئاو لە هەردوو کەرتی نیشتەجێبوون و بازرگانی کەمکراوەتەوە و داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 09-09-2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پاش وەرگرتنی رەزامەندی بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی کرێی ئاوی هەردوو کەرتی نیشتەجێبوون و بازرگانی، بەشێوەیەک کرێی ئاوی نیشتەجێبوون لە 45 هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.
روونیشکراوەتەوە، داوا لە هاووڵاتيانى سەنتەرى قەزاى كۆيە و ناحيەكانى ( تەق تەق ، ئاشتى ، سێگردكان ، سكتان ) دەکەین کە کێشەی نەبەستنی هاوبەشی ئاو، داخڵنەکردنی پێوەری ئاو لە سیستەم یاخوود کێشەی نەبوونی هاوبەشی ئاویان هەیە سەرەڕای بوونی باڕکۆد، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە بکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.