نرخی نەوت پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو %10 دابەزیبوو، دۆلارێک بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە، ئەمەش پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخەکان بەڕێژەی %10 دابەزیبوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 09-09-2024، نرخی نەوتی خاوی برێنت 99 سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 1.39% و گەیشتووەتە 72 دۆلار و 05 سەنت.

بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی رۆژئاوای تەکساس 1 دۆلار و بەڕێژەی 1.48% بەرزبووەوە و گەیشتە 68 دۆلار و 67 سەنت بوو.

نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت لە هەفتەی رابردوودا بەرێژەی %10 دابەزینیان تۆمارکردبو، کە ئەمەش نزمترین ئاستی نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە بوو لە کانوونی دووەمی ساڵی 2021ەوە.

داتا ئابوورییەکانی ئەم دواییەی چین کە لەم دواییانەدا بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە نرخی بەرهەمهێنەران لە مانگی ئابدا بەڕێژەی 1.8% دابەزیوە، لە کاتێکدا شرۆڤەکاران پێشبینیان کردووە بە ڕێژەی 1.4% دابەزن.

بەزۆری رێژەی سوودی بەرز چالاکیی ئابووری خاو دەکاتەوە و خواست لەسەر نەوت لاواز دەکات، لە ئەنجامدا نرخەکان دادەبەزێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا