پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو تۆمەتانەی “باڵیۆزی ئێران لە عێراق رەتدەکەینەوە کە بۆردوومانکردنی خەڵکی سڤیل لە هەولێر بە دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.”
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات: “لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.”
لەو بارەیەوە دەڵێت: “هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە.”