لە بەغداد داعشێک دەستگیر کرا کە دەیان ئەفسەرو سەربازی کووشتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەغداد تیرۆریستێکی مەترسیداری داعش و کەسێکی دیکەش کە بە پلەی سەربازیی ساختە و بەناوی نزیکییەوە لە سودانی سەدان کاری نایاسایی کردووە، دەستگیر کران.

ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی عیراق رایگەیاند، ھێزەکانیان گەورە تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە و دانیشی بەوەدا ناوە کە ئەو کاتەی لە ساڵی 2014 موسڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە، ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و فەرماندە ئەمنییە دەستگیرکراوەکانی عیراقی گوللـەباران کردووە و بەشداری سەدانی ھێرش و پەلاماری دیکەشی کردووە کە کراونەتە سەر سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عیراق.

ھاوکات دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، دوای ماوەیەک لە چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بە پلەی ساختەی لیوا و بەناوی نزیکی لە سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە زۆربەی دامەزراوە حکومییەکان موڵەت و رەزامەندی بۆ پرۆژەکانی وەربەرھێنان وەرگرتووە و دواتر بە سەرمایەداران و وەبەرھێنەرانی فرۆشتووەتەوە لەکاتێکیشدا دەستگیریانکردوە کە سەرقاڵی مامەڵەی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی ستراتیژی بووە لە بەغداد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا